كه‌مێك پێش ئێستا چیاى برادۆست بۆردومان كران

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگى بۆردومانى چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ سنوورى برادۆست بیستراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه‌ له‌ هاوڵاتییه‌كى ئه‌و سنووره‌ وه‌ریگرتووه‌، فڕۆکە جەنگییەکان چیاکانی کونەکۆتر و گەروەزینیان لە سنووری برادۆست بۆردومان كردووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ ماوه‌ى بۆردومانه‌كه‌ ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك بووه‌ و ئێستا سنووره‌كه‌ ئارام بووه‌ته‌وه‌.