زیاتر لە 15 هەزار خانەنشین بە کارتی ئەلیکترۆنی موچەیان وەرگرتووە

964+

پێشەوا محەمەد

زیاتر لە 15 هەزار خانەنشین لە شاری سلێمانی بە کارتی ئەلیکترۆنی موچەی مانگی پێنجیان وەرگرتووە و پڕۆسەکەش بەردەوامە. زانیارییەکە هی بانکی مەڵکەندیی سلێمانییە.

لەو بانکە موچەی 86 هەزار خانەنشینی مەدەنی و سەربازی سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانکەکە دەستیکردووە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی خانەنشینان و پڕۆسەکە بەردەوامە.

سەرچاوەیەک لە بانکی مەڵکەندی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـی راگەیاند، پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی موچەی خانەنشینان بەردەوامە و مانگانە رێژەکە زیاد دەکات.