2.6%ـی دهۆکییەکان قوربانیەکانیان لە کوشتارگە کردووە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سێ رۆژی جەژندا زیاتر لە 50 سەر ئاژەڵ لە کوشتارگەی دهۆک سەربڕاون.
سەربڕخانەی دهۆک دەکەوێتە سنووری ناحیەی خانکێ لە قەزای سێمێل کە زیاتر لە 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری دهۆک دوورە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 زیاتر لە دوو هەزار و 500 مەڕ و بزن و هەروەها 200 جوانەگا و گۆلک سەربڕاون، بەپێی ئامارەکانیش بێت 2.6%ـی دهۆکییەکان قوربانییەکانیان لە کوشتارگە کردووە، کە یەکێک لە هۆکارەکان دووری کوشتارگەیە لە سەنتەری شارەکە خەڵک کەمتر سەردانی کوشتارگە.
لە دهۆک ئەوە یەکەم جەژنە خەڵک بۆ قوربانی روو لە کوشتارگەی دهۆک بکات.
دکتۆر نزار جەمیل، سەرپەرشتی کوشتارگەی هاوچەرخی دهۆک بە 964ـی وت، هۆکاری ئەوەی خەڵک سەردانی کوشتارگە ناکات بۆ دووری کوشتارگەکە لە سەنتەری شار و خواستی خەڵک دەگەڕێتەوە کە دەیانەوێت قوربانیەکە لەبەردەم ماڵی خۆیان ئەنجام بدەن.
دەشڵێت: لە رۆژی یەکەمی جەژن چوار گۆلک و شەش ئاژەڵی بچووک سەربڕاون، لە رۆژی دووەمیش 40 ئاژەلی بچووک و 10 گۆلک بۆ قوربانی لە کوشتارگە سەربڕاون.
دکتۆر نزار جەمیل، دەشڵێت بۆ ئەمڕۆ ئامارەکان زیاتر هەڵدەکشێن دوای ئەوەی خەڵک پێزانینی هەبووە بۆ کوشتارگە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق