ئاگرەکەی بێورێ کۆنتڕۆڵ کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە سنوری هەر سێ گوندی بێورێ و گۆمڵێ و رەشەکانی سنوری شارباژێڕ کەوتەوە، ئەم ئێوارەیە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
ئاگرەکە پێنج کاتژمێر بەردەوام بووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و خەڵکی ناوچەکە بەیەکەوە توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن.
مقەدەم کارزان نورەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە 964ی راگەیاند،بەهۆی ئاگرەکەوە 300 دۆنم لە پوش و پاوان و دار سوتاون.
بەوتەی مقەدەم کارزان، لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی