فۆتۆ: ئاسایشی هەولێر
ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كی مۆڵه‌تی پێ‌بوو
ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێبووه.
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له فه‌یسبووكی خۆیان ئاشكرایان كرد، “تۆمەتبارێکی بە رەگەز عەرەب بە ناوی (ن، ف، م)ـمان دەستگیر کرد، کە بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەتی لابووه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان، بازگە کاتییەکانیان لە رۆژان و شەوانی جەژنی پیرۆزی قورباندا بەردەوامیی ده‌بێت.
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، توانیویانه دەست به‌سه‌ر چەند پارچە چەکێكی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتادا بگرن، هەروەها دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە لایەن هێزەکانیانەوە بەردەوامیی دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر داوا لە هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خۆیان لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بەدوور بگرن، چونکە ده‌ڵێن، “هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.