پیشبینییەکانی تێپەڕاند

سلێمانی پڕ بووە لە گەشتیار

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

بۆ جەژنی قوربان تا ئێستا 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی گەشتوگوزار پێیان وابوو بە کۆی جەژنەکە ئەو رێژە گەشتیارە دێتە پارێزگاکە.

لە بنکەی حەوانەوە و مۆتێل و هۆتێل لە ناو سلێمانی، شوێنی حەوانەوەی نزیکەی 40 هەزار گەشتیار هەیە لە رێگەی 260 شوێنەوە.

ئاکۆ ئەحمەد، بەڕێوبەری پشکنین و هەڵسەنگاندنی جۆری لە گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ی وت، “تا ئێستاش هاتنی گەشتیار بەردەوامە و پێشبینییەکانی ئێمەی تێپەراندووە”.

بە وتەی ئاکۆ ئەحمەد بێت، ئەو رێژەیە تەنیا هاتوونەتە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، جگە لە ناوچە گەشتیارییەکانی دەرەوەی سەنتەری سلێمانی.

“گەشتیارەکان لە دەروازە و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم و بە پلەی یەکەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون”، ئەوەش قسەی ئاکۆ ئەحمەدە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد