پێنجوێن.. گۆڕستانی حاجی شێخ ئاگری گرت

964+

ئەحمەد مستەفا

کەمێک پێش ئێستا بە هۆکارێکی نادیار گۆڕستانی حاجی شێخ لە قەزای پێنجوێن ئاگری گرت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ماتۆڕسوارێک هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە، بەڵام ئەو زانیارییە لایەنە پەیوەندارەکان هێشتا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە دان.

زانیاری هات..

964 پەیوەندی بە هەریەک لە قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بەردەست نەبوون.

شایەتحاڵێک قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، ئاگرەکە دوای کاتژمێرێک کۆنتڕۆڵ کراوە و خەڵکی گەڕەکی بەرباخی پێنجوێنیش یارمەتی تیمی ئاگرکوژێنەوەی داوە.

محەمەد خالید، ئەو شایەتحاڵەیە کە قسەی بۆ 964 کردووە و دانیشتووی گەڕەکی بەرباخی پێنجوێنە و ئاماژەی بەوەکرد لەناو خەڵک وابڵاوکراوەیەوە هۆکاری ئاگرەکە دەستی ئەنقەست بووە، لەسەر ئەمەش هێزەکان داوای دیکۆمێنتیان لە خەڵک کرد.

جێی باسە هەر لەم مانگەدا لە 19.6.2023 لە گۆڕستانەکە ئاگر کەوتبۆوە، دیمەنی رزگارکردنی کیسەڵێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دەنگدانەوەی دروستکرد، کاتێک نە چڵە دار و ئاو سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق