"رۆژەكانی تر خەڵكی زیاتر دێت"

سیپەی ئاکرێ پڕە لە گەشتیار

964+

گەشتیارێكی زۆر سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی ئامێدیان كردووە و دەڵێن شوێنەكە هێندە خۆشە حەزدەكەین هەر لێرەبین.

پشتیوان عەلی، بەڕێوبەری هاوینەهەواری سیپە قسە بۆ زەید كۆچەر پەیامنێری 964 دەكات و دەڵێت، ئەمڕۆ گەشتیارێكی زۆری ناوخۆ سەردانی ناوچەكەمانی كردووە، سبەی و دوو سبەییش گەشتیارێکی زۆری عەرەب دێنە ناوچەكەمان.

دوو گەشتیاری عەرەب قسە بۆ مایكی 964 دەكەن و دەڵێن، ئێرە شوێنێكی خۆشە 13 ساڵە هەوڵدەدەین بێینە كوردستان، ئەمجارە بۆمان رێككەوتووە و سەردانی ئێرە بكەین زۆر دڵخۆشین.

کچەكەشی دەڵێت: شوێنەكە زۆر خۆشە لێرەوە پیرۆزبای جەژن لە خەڵك و خزمەكانم دەكەم و لە ئێوەش پیرۆزبای دەكەم.

لە كاتی گواستنەوەی زانیاریەكان لە لایەن زەید كۆچەرەوە، گەشتیارێكی زۆر لە ناو سیپە دەسوڕێنەوە و تاڤگەی ئاوەكە هاژەی دێت و شوێنەكەی فێنككردوەتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد