رووبەرەکەی 400 مەترە
بۆ یەکەمجارە ناحیەی بامەڕنێ دەبێتە خاوەنی پارک
964+
هێڤی ديوالی – دهۆک
بڕیارە دوای جەژن یەکەم پارکی ناحیەی بامەڕنێ لەسەر رووبەری 400 مەتر بکرێتەوە، هاوکات نافورەیەکی گەڕەکی کانی قەشیلو لە ناحیەی بامەڕنێ تێکدرا و بڕیارە لە شوێنیدا باخچەیەک دروستبکرێت.
ئەمیر ئەتروشی بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک، بە 964ی وت، ئەو نافورەیە کۆن بوو، بڕیارماندا لایبدەین و بیکەینە باخچەیەک.
بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک، ئەوەشی وت، دوای جەژن کارەکانی دروستکردنی یەکەم پارک لە بامەڕنێ تەواو دەبێت، کە لەسەر رووبەری 400 مەترە و بەگوژمەی 11 ملیۆن دینارە، ناوی پارکەکە (پارکی بن گیزان)ە.
بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا هیچ پارکێک لە ناحیەی بامەڕنێ نییە، ئەو پارکەی بڕیارە بکرێتەوە دەبێتە نۆبەرەی یەکەم پارک لەو ناحیەیە.
ناحیەی بامەڕنێ، سەر بە قەزای ئامێدیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی پێنج هەزار کەس دەبێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی
چەند وێنەیەکی ئەو نافورەیەی بڕیارە بکرێتە باخچە