یاریزانێكی به‌ڕازیل له ژنه‌كه‌ی جیابووه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌دریانۆی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، دوای كه‌متر له مانگێك له پێكهێنانی خێزان، له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بووه.
ماڵپەڕی ئێسكترا گلۆبۆی به‌ڕازیلی بڵاوی كرده‌وه، ئادریانۆ یاریزانی پێشووی به‌ڕازیل،
لە نۆی مانگی رابردوو لەگەڵ جوان مایکێلا مێسکیتای خانمه مه‌یكئاب ئارتێست هاوسەرگیریی کرد.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌دریانۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی پێش هاوسەرگیرییە سادەکەیان چێژیان لە پەیوەندییەکی سۆزداری وەرگرتووە، بەو پێیەی وێنەیان لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، كه واژوویان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان كردووه.
ئه‌دریانۆی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و مێسکیتای ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵان، دوای تەنیا ٢٤ رۆژ لە هاوسەرگیرییه‌كه‌یان، جیابوونەتەوە و دەوترێت لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا پلانی ئاهەنگێکی بچووکیان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان هه‌بووە، بەڵام دواتر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، ئادریانۆ دوای ئەوەی چووەتە سەردانکردنی هاوڕێیه‌كانی لە شاری بانهای باشووری بەڕازیل، بۆ ئەوەی سەیری یارییەکەی هەڵبژاردەی به‌ڕازیل به‌رامبه‌ر سویسرا بکات لە مۆندیالدا، دوای دوو ڕۆژ گەڕاوەتەوە و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه‌ته كێشه‌یان، به تایبه‌تی له باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌دریانۆ ده‌مه‌قاڵییان بووه.
ماڵپەڕی ئێسكترا گلۆبۆی به‌ڕازیلی نووسیویه‌تی، ئێستا ئه‌دریانۆ و مێسکیتا لە سۆشیال میدیا فۆڵۆوکردنی یەکتریان وەستاندووە، به تایبه‌تی مێسکیتا هه‌موو وێنه‌كانی ئه‌دریانۆی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی سڕیوه‌ته‌وه.
مێسکیتا هه‌موو وێنه‌كانی ئه‌دریانۆی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی سڕیوه‌ته‌وه
ئه‌دریانۆی یاریزانی پێشووی ئینته‌رمیلانی ئیتالی، به‌وه ناسراوه چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریی شكستخواردووی هه‌یه.
ئه‌دریانۆ لیتی ریبیرۆ، یه‌كێك بوو له هێرشبه‌ره باشه‌كانی تۆپی پێی به‌ڕازیل، جگه له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له ئیتالیا له یانه‌كانی ئینته‌رمیلان و رۆما یاریی كردووه و نازناوی گۆڵكاری خولی ئیتالیای به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌دریانۆ به هۆی زۆریی كێشه و گرفته‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه، به تایبه‌تی ئالوده‌بوونی به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و قوماركردن و خواردن و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، له ٢٠١٦ وازی له یاریكردن هێنا و چه‌ند جارێكیش له لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیر كراوه.