ئەمڕۆ دەستگیركران

بەناوی خێرخوازیەوە فێڵیان لە خەڵك كردووە

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئاسایشی زاخۆ دوو كەسی بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرد كە زیاتر لە 50 هەزار دۆلاریان لە خەڵك وەرگرتووە.

دوو گەنجەكە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایە و دانیشتووی زاخۆنین و لە دەرەوەی شارەكە بە ناوی رێكخراوی مرۆڤدۆستی و خێرخوازیەوە داوای پارەیان لە خەڵك كردووە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی زاخۆ بە 964ی وت، نۆ كەس سكاڵای لەو دوو گەنجە كردووە، ئەوانیش لێكۆڵینەوەیان كردووە و پاش بەدواداچونی ورد و فەرمانی دادوەر دوو كەسەكە بە تۆمەتی فێڵكردن و قۆڵبڕینی هاوڵاتیان دەستگیركراون.

دەستگیركراوەكان ئێستا لە بنكەی ئاسایشی زاخۆن پاش لێكۆڵیینەوەی ورد رادەستی پۆلیس دەكرێن، لێكۆڵینەوە لە گیراوەكان بەردەوامە و ئاسایش دەیەوێت بزانێت لە ماوەی رابردوودا چەند كاری دیكەیان كردووە.