كاتی دروستكردنی رێگاكە، وێنەسۆشیاڵ میدیا
دوو گەڕەك سودی لێدەبینن
رێگایەكی نوێ لە ئاكرێ دروستدەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد
رێگایەكی نوێ لە نێوان گەڕەكەکانی 11ی ئەیلول و رووناكی دروست دەكرێت، 50 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەكرێت.
رێگاكە سێ كیلۆمەتر دەبێت، بەشێكی ناوچەی شاخاوییە و دەبێت هەڵكەندرێت و دیواای راگری بۆ دروست بكرێت، ئێستا لە قۆناغی دروستكردنی بەربەستەكەدان.
بە تەواوبوونی رێگاكە، هەردوو گەڕەكی 11ی ئەیلول و رووناكی پێكەوە دەبەستێتەوە، هاوڵاتیان دەتوانن بەكاری بهێنن.
بڵند رەزا زوبێر، سەرۆكی شارەوانیی ئاكرێ بە 964ی وت، بەڵێنە تا پێش وەرزی بەفر و باران رێگاكە تەواو بكرێت.
پێش دەستپێكردنی رێگاكە، چەند ئاوڕێژێك دروستدەكرێت كە ئاوی باراناوی ئەمبەر و ئەوبەری رێگاكە نەگیرێت و بە ئاوڕێژەكاندا بگوازرێنەوە بۆ شوێنێكی دیكە.