ئەمشەو کارەبای خه‌لیفان و باسرمه نه‌بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌مشه‌و كاره‌باى به‌شێك له شوێنه‌كان نه‌بوو، به تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر كاره‌باى KV32 .
به پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌مشه‌و ناحیه‌كانى خه‌لیفان و باسرمه و چه‌ند شوێنێكى دیکە، تا به‌یانى بێ كاره‌با بوونه.
به پێی ئاگادارییه‌كى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى خه‌لیفان به هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكی لە KV32 ، ئه‌مشه‌و کارەبای خەلیفان و دەوروبەری نابێت.
ئێواره‌ى دوێنێش بنكه‌ى كاره‌باى ناحیه‌ى باسرمه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خه‌ڵكى ناحیه‌كه‌ى له نه‌بوونى كاره‌با ئاگادار كرده‌وه.
دره‌نگانى شه‌وى رابردووش وەزارەتی كارەباى حكومه‌تى هه‌رێم، ئاگاداری هاوبەشانی كارەباى كردەوە، كه بە هۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لە لایەن كۆمپانیای گواستنەوە و بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لە ناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.
ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، بە ناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە. ئێستا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.