پەروەردەی سنوورەکە پێیهەڵدەستێت
لە شارباژێڕ هەڵمەتی هۆشیاری پاراستنی ژینگە رادەگەیەندرێت
964+
پێشەوا محەمەد
لە سنووری شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەڵمەتی هۆشیاری پاراستنی ژینگە رادەگەیەندرێت و پەروەردەی سنوورەکە پێیهەڵدەستێت.
هەڵمەتەکە دوای کەوتنەوەی ئەو ئاگرە هات، کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە سنووری چواردە گوند کەوتەوە و سەدان دۆنم زەوی و باخ و پاوان و دەغڵودانی جوتیارانی سووتاند.
ئەنجامدانی هەڵمەتەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سنوورەکە دەبێت.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ی راگەیاند، سەرەتا لە پەیجی قوتابخانە و باخچەکانی سنوورەکە هۆشیاری بڵاودەکەنەوە و پاشان پۆستەر لە چەندان شوێنی جیاوازی شارباژێڕ هەڵدەواسن.
وتیشی، “ئەگەر پێویستی کرد لەناو گوندەکان سیمینار دەکەین و لەگەڵ بازگەکانیش قسە دەکەین تا پۆستەری هۆشیاری بە شۆفێران بدەن”.