له‌رێگه‌ى هه‌واڵێكى 964ه‌وه
گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى حاجیاوا له سه‌هۆڵه‌كه‌ى سلێمانى دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى هه‌شت رۆژ ونبوون، گه‌نجه‌كه‌ى قه‌زاى حاجیاوا له سه‌هۆڵه‌كه‌ى سلێمانى دۆزرایه‌وه.
گه‌نجه‌كه ناوى په‌یوه‌ند عومه‌ر محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 16 ساڵان، له رۆژى 11.6.2023 له ماڵ چووبووه ده‌ره‌وه.
نه‌شوان ئه‌حمه‌د، ئامۆزاى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت، رۆژى دووشه‌ممه 19.6.2023 په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه، له سه‌هۆڵه‌كه‌ى سلێمانى دۆزیویانه‌ته‌وه.
وتیشی “كه‌سێك له سلێمانى په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه، كه ژماره مۆبایله‌كه‌ى منى له‌ناو ئه‌و هه‌واڵه وه‌رگرتبوو كه 964 بڵاویكردبووه‌وه“.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له دواى په‌یوه‌ندیكردنه‌كه چووه‌ته سلێمانى و له سه‌هۆڵه‌كه ئامۆزاكه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه.
نه‌شوان باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه ئامۆزاكه‌ى ونبووه، شه‌وان له مزگه‌وتێكی نزیك سه‌هۆڵه‌كه‌ى سلێمانى خه‌وتووه و ده‌شڵێت “كه له ماڵ ده‌رچووبوو ته‌نیا بڕى 100 هه‌زار دینارى له گیرفان بووه”.
له‌باره‌ى هۆكارى و نبوونه‌كه‌ى، پێشتر نه‌شوان ئه‌حمه‌دى ئامۆزاى به 964ـى وتبوو، باوكى جگه‌ره‌ى به‌ده‌ستییه‌وه بینیوه و لێی توڕه بووه، بۆیە ئەویش ماڵەوەئ جێهێشتبوو.