بووە دووەم حاڵەت لە سنووری ئاکرێ
ئاکرێ.. کەسێکی تر گومانی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لەسەرە
964+
زەید کۆچەر
بە گومانی تووشبوونی بە پەتای تای خوێنبەربوون، خوێنی هاوڵاتییەکی تری ناحیەی دارەتوو بۆ پشکنین رەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی دەربچێت.
ناحیەی دارەتوو سەر بە قەزای بەردەڕەشی سنووری پارێزگای دهۆکە.
ئەو کەسە ئێستا لە نەخۆشخانەی گوڵانی قەزای ئاکرێ خەوێندراوە و چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکەی دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پیاوێک تۆمارکراوە کە دانیشتووی ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێیە.
نیچیرڤان فەخرەدین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، نەخۆشێکی تر سەردانی نەخۆشخانەی گولانی کردووە لە دوێنێوە و گومانی لێدەکرێت تای خوێنبەربوونی هەبێت، ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژوورێکی تایبەت دانراوە و ئەمڕۆ یان سبەی پشکنینەکەی دەردەچێت.
دەشڵێت: ئەم کەسە کاری ئاژەڵداری دەکات و خەڵکی ناحیەی دارەتووی سنووری قەزای بەردەڕەشە و تەمەنی 40 ساڵە.
ئەو کەسە پێش چەند رۆژێک سەردانی نەخۆشخانەی ئاکرێی كردبوو دواتر پزیشکەکان گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونیان لێكرد و پشکنینیان كرد و لە نەخۆشخانەدا مایهوه، دێنێ سێشهممه پشکنینەکەی گهڕایهوه و “پۆزەتیڤ” دەرچوو، واتا تووشی نهخۆشییهكه بووه.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق