بەرازیل گۆڵبرانی کۆریای باشوری کرد

964+

توانا نەقی-هەولێر

ئەمشەو کاتژمێر ١٠، لە قۆناغی ١٦ ی جامی جیهانی قەتەر هەلبژاردەی بەرازیل بەرامبەر کۆریای باشور یاریکرد.

 لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، هەڵبژاردەی بەرازیل توانی تۆڕی گۆڵی کۆریای باشور گۆڵ باران بکات و چوار گۆڵی بێ وەڵام تۆمار بکات، لەکاتێکدا لە سێ یاری کۆمەڵەکان بەرازیل تەنها سێ گۆڵی تۆمار کردووە.

گۆڵەکانی هەلبژاردەی بەرازیل، لەلایەن هەریەک لە جۆنیرۆ لە خولەکی حەوت، نەیمار لە خولەکی ١٣، ریچارلیسۆن لە خولەکی٢٩، پاکێتا لە خولەکی ٣٦ تۆمارکران.

لە گێمی دووەمی یارەکەدا، کۆریای باشور ئاستێکی بەرزتری پێشانداو نەیهێشت گۆڵی لێ تۆمار بکرێت، و لە خولەکی ٧٥ لەلایەن یاریزان بایک گۆلی یەکەم و تەنها گۆڵی کۆریای باشور تۆمار کرا.

 یارەکە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی کۆریای باشوری کۆتایی هات، بەم ئەنجامەش بەرازیل سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتی جامی جیهانی قەتەر و لە قۆناغی هەشتیش بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کرواتیا یاری دەکات.