کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان لە کاتی بڕینی دار و پەرژینەکاندا - وێنە: 964
دەیانەوێت سێبەر دروست بکەن
شارەوانی باڵای دارەکانی سلێمانی بەرز دەکات
پێشەوا محەمەد
لە رێگەی بڕینی لقی دارەکان لە سەروو قەدەکانیانەوە، شارەوانیی سلێمانی دەیەوێت باڵای دارەکانی ناو شاری سلێمانی بەرز بکات.
کارەکە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سەر بە شارەوانی پێی هەستاوە.
جگە لەوە پەرژینی باخچەکان رێکدەخەنەوە و دارەکانی ناویشیان لە رێگەی بڕینەوە رێکدەکەنەوە.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی وت، “دەمانەوێت دارەکانی ناو شار، بە تایبەت داری بلوارەکان باڵایان بەرزبێت و سەربەیەکەوە بنێن و سێبەر دروست بکەن”.
لە ناو شاری سلێمانی 470 باخچە و 88 بلوار بوونیان هەیە و زیاتر لە سێ ملیۆن داریان تێدایە.