دەروازەی چوونە ناو قەزای دەربەندیخان _ وێنە: 964
ساغکردنەوە.. دەنگۆی بڵاوبونەوەی پەتا لەناو منداڵانی دەربەندیخان رەتکرایەوە
964+
میلاد جەلال – کەلار
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆیەک گوایە لەنێو منداڵانی دەربەندیخان، پەتای سکچوون و رشانەوە بەڕێژەیەکی بەرز لە نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق تۆمارکراوە، بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەچەند دەزگایەک ئەوە بڵاوکرایەوە، حاڵەتێکی زۆری سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵانی دەربەندیخان تۆمارکراوە، بەڵام د.سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان بۆ 964 وتی “ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە”.
د.سازان ئەوەشی وت، “تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، ئەگەر شتی وا هەبێت، من بەڕێوەبەرم ئاگادارم دەکەنەوە”.
964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە بە راست و ھەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی ڕۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی