دوای چەند جارێک دزیکردن دەستگیرکرا

توانا نەقی

دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی سکاڵایان لەلای پۆلیس تۆمار کردبوو کە دزییان لێکراوە، تۆمەتبارێک کە پێشینەی تاوانی هەیە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە سکاڵایان تۆمارکرد، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد.

لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا و دوای گەڕان دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک پارەی جۆری 100 دۆلاری.

ئێستا تۆمەتبار (ح، ج، ق) لە دایکبووی 1979 کە سێ فەرمانی گرتنی هەیە و لە دادگای سلێمانی داواکراوە بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و سزای یاسای دراوە و بەندکراوە.