له‌ زاخۆ ژنێك له‌لایه‌ن براكه‌يه‌وه‌ كوژرا

+964

 شڤان عەبدولڵا – زاخۆ

كاتژمێر ٧:٤٥ خوله‌كى ئه‌مشه‌و ته‌رمی ژنێك له‌ زاخۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌، وه‌ك باسده‌كرێ له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و ژنه‌ بووه‌.

ئه‌میر زاخۆیی به‌رپرسی راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆ به‌ +964 ی راگه‌یاند “له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ گه‌یشتۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى زاخۆ ، ته‌مه‌نى ٣٠ تا ٣٣  ساڵ ده‌بێت و ناوى ( ا.ر.ع)ه‌

هه‌ر به‌پێی قسه‌كانى ناوبراو تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ یه‌كێكگ له‌ كه‌سوكارى ئه‌و ژنه‌ به‌دواى ته‌رمه‌كه‌یدا نه‌هاتوون و ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكی دادی زاخۆیه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌ش بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پولیسی زاخۆ ناسنامه‌ى بكوژه‌كه‌ى بۆ +964 ئاشكرا كرد و وتى “برای ئه‌و ژنه‌ كوژراوه‌ بكوژه‌كه‌یه‌و ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌و له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ “