گەنجێک لە زێی بچووک خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
گەنجێکی قەزای دوبز لەکاتی مەلەکردن دەخنکێت و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمەوە 19.6.2023، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ بەناوی کاروان وەلی، لە زێی بچووک مەلەوانی کردووە لە سنووری قەزای دوبز، بەڵام دواتر دیار نەماوە و ئۆتومبێل و موبایلەکەشی لەنزیک ئاوەکە بەجێماوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی قەزای دوبز بە 964ـی وت، تیمی مەلەوانی سەر بە پۆلیسی رووبار سەرقاڵی گەڕانە بەدوای تەرمی ئەو گەنجە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
دەشڵێت: ساڵانە لە ئاوی زێی بچووک حاڵەتی خنکان تۆمار دەکرێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق