964 هاوکێشەی هەواڵی ئاوەژوو کردووەتەوە
964+
زوهێر جەزائیری، نووسەر و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی عێراق لەبارەی 964 سەرنجی خۆی نووسیوە و دەڵێت هاوکێشەی هەواڵی ئاوەژوو کردووەتەوە، ئیتر هەواڵ لەسەرەوە دروست نابێت، بەڵکو لە خوارەوە لەناو خەڵکدا بەرهەمدێت.
ئەمە دەقی نوسینەکەیەتی:
964 ناونیشانێکی سەیرە بۆ ئاژانسێکی هەواڵی، بەڵام ناونیشانێکی رەسەنە، هەموومان لەسەر ئەوە کۆکین ئەمە ئەو کۆدەیە کە لە رێیەوە بە عێراق دەگەین.
هیوا عوسمان، ئەم ناونیشانەی هەڵبژاردووەو لە رێیەوە سەرلەبەری هاوکێشەی هەواڵی ئاوەژوو کردووەتەوە، ئیتر هەواڵ لەسەرەوە نایەت، لە ناوچەی سەوزەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەواڵ لە خوارەوە دروست دەبێت، خەڵکی خۆیان بەوپەڕی سادەییەوە هەواڵ بەرهەم دەهێنن، بەڵام هەواڵی زۆر زیندوو لە بارەی ژیانی رۆژانەی خۆیانەوە.
هەواڵ لە هەموو شوێنێکە، تەنانەت لەسەر مێز و عەرەبانەی ئەو خوێندکارە هەژارەی پشووەکەی بەکار دەهێنێت بۆ یارمەتیدانی کەسوکارەکەی.
964 ناونیشانێکی سەیرە بۆ ئاژانسێکی هەواڵی، بەڵام ناونیشانێکی رەسەنە، هەموومان لەسەر ئەوە کۆکین ئەمە ئەو کۆدەیە کە لە رێیەوە بە عێراق دەگەین
رۆژێکی چالاکم لەگەڵ تیمی ئەم ئاژانسە بەڕێکرد لە هەولێر (هیوا عوسمان، سەرمەد تائی، زانکۆ ئەحمەد، عەلی سەرای، دلۆڤان بەرواری، تەلار مومتاز نوری)، تیمێکی گەنج کە کەمترین هەڕەمی لەنێوانیاندا هەیە، بەهۆی ئەوانەوە رۆژانی (دەنگەکانی عێراق)ـم بەبیر هاتەوە، ئەوەی هەمیشە دەمویست ئەنجامی بدەم: کەمترین بابەت لەبارەی سیاسەتەوە، نزیکتر لە ژیانی رۆژانەی خەڵک.
زوهێر جەزائیری لە بەناوبانگترین و دیارترین نوسەر و رۆژنامەنووسە عێراقییەکانە، خاوەنی دەیان کتێبە و زیاتر لە پەنجا ساڵی تەمەنی لە کاری رۆژنامەنووسیدا سەرفکردووە، بەشی هەرە زۆریشی کاری مەیدانی بووە لە چەقی رووداوەکاندا و رووماڵی نۆ جەنگی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کردووە، دەستی هەبووە لە پێگەیاندن و راهێنانی چەندین رۆژنامەنووسی کورد و عێراقی.
زوهێر جەزائیری ساڵی 1943 لە نەجەف لەدایکبووەو کۆتایی ساڵانی حەفتاکان عێراقی جێهێشتووە و رووی لە بەیروت کردووە و پاشان چووەتە لەندەن، لە زانکۆکانی بەغدا و کامبێرج بڕوانامەی بەدەستهێناوەو کتێبە چاپکراوەکانی دەنگدانەوە وفرۆشێکی زۆریان هەیە.