زیاتر لە 7 ملیار دیناریان بۆ خەرجکراوە
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان پارە وەردەگرن
964+
توانا نەقی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بەشە ناوخۆییەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەمممە، ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی دەربڕیوە بە خەرجکردنی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
دەشڵێت، هەر لەو بڕە پارەیە بەشێکی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە بەشەناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) تەرخان دەکرێت.
ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرج دەکرێت،