کۆمسیۆن بۆ لایەنەکان: وەرن ناوتان تۆمار بکەن

964+

فەهمی نەبی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەرگای بۆ تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسی و هاوپەیمانیەتییەکان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە رێکەوتی 1.7.2023 تا 30.7.2023 حزبە سیاسیەکان و هاوپەیمانییەتیەکان دەتوانن لە کۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

ساڵی 2013 دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، جگە لە کەرکوک، لەو کاتەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام نەدراوە، ئەگەرچی یاسای هەڵبژاردن لە 2018 هەموار کرایەوە، بەڵام هەڵبژاردن نەکرا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی 30 رۆژی دیاریکردووە وەک وادەی تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسیەکان و هاوپەیمانیەتییەکان.