هەواڵ
کارەبای سلێمانی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکیان پشتڕاست دەکەنەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
کارەبای سلێمانی دەستگیرکردنی لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوا پشتراستدەکاتەوە و دەڵێت، پەیوەندی هەیە بە پێدانی ئەستۆپاكی بۆ دوو بینای بازرگانی.
بە پێی روونکردنەوەیەک، کە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پێشنیوەڕۆى رۆژی یەکشەممە 18.6.2023، بە فەرمانى دادوەرى دەستەى دەستپاکى، ئەو بەرپرسە دەستگیرکراوە.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە “پەیوەندیدارە بە پێدانى ئەستۆپاکى بۆ دوو بیناى بازرگانى، لیژنەى لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە”.