سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان _ وێنە: رێکخراوەکان
"بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە"
سێ کۆڵبەری کورد بریندارکران
964+
پێشەوا محەمەد
سێ کۆڵبەری کورد لە ناوچە شاخاوییەکانی نەوسوود لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندارکراون و بە وتەی رێکخراوێک، “هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لێکردوون”.
تا ئێستا ناسنامەی دوانیان ئاشکرا بووە، یەکێکیان خەڵکی پاوەیە و ئەوی تریشیان خەڵکی جوانڕۆیە.
رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18.6.2023 روویداوە و شەوی رابردووش دوو کۆڵبەری تر لە نزیک گوندی دزاوەر بریندارکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵات دەکات دەڵێت، “لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت، لاقی ئەم دوو کۆڵبەرە پێکراوە و دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە”.