خولەکە لە پێناو سەلامەتییە لە تای خوێن بەربوون

خولێکی هۆشیاری بۆقەساب و گۆشت فرۆشەکانی سۆران کرایەوە

964+

ئاسۆ وەرتی

لەلایەن سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئیدارەی سۆران، خولێک بۆ قەساب و گۆشتفرۆشەکانی ئەو سنورە کرایەوە

خولەکە لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو کەس لە ئیدارەی سۆران بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون گیانیانلەدەستداوە.

یەکێک لە قەسابەکان کە بەشداربووە لە خولەکە بە 964ـی وت، لە خولەکەدا رێنمایی ئەوە کراون کە دەبێت جلوبەرگی تایبەت و دەستکێش و عینەک بەکار بهێنن لەمەودوا.

وتیشی، ئەو سەربڕخانەیەی لە سۆران هەیە پێشکەوتوو نییە و دەبێت سەربڕخانەیەکی هاوچەرخ بکرێتەوە.