بەرگریی شارستانی سۆران: تەرمەكە دۆزرایەوە
+964
ئاسۆ وەرتێ- سۆران
ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە پێشتر لەگەڵ برایەكی لە ئاوی گەلی عەلی بەگ خنكابوون.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە 964ی وت، لە دووری نزیكەی كەمتر لە كیلۆمەترێكەوە تەرمەكەیان دۆزییەوە، ژێر دەریاگەڕەكانیان توانیوویانە بیدۆزنەوە.
سروشتی رووباری دەڤەرەكە وایە، لە هەندێك شوێن ئەشكەوتی تێدایە و تۆڕی ماسی لێیە و بەردی گەورەی تێدایە، ئەوەش گرفت بۆ تەرم دروست دەكات، رەوەند هاودیانی وای وت.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لە هەرشوێنێك نووسراوە مەلە نەكەن، تكایە مەلە نەكەن و نزیك نەبنەوە لەو شوێنانەی كە مەترسیان هەیە.
بەرگریی شارستانی سۆران داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات لەو شوێنانەی كە قەدەغەیە مەلە نەكەن و ئاگایان لە خۆیان بێت، كە دەچنە ناو رووبارەكانەوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد