دووەم برای خنکاو لە گەلی عەلی بەگ

هەڵوێستیش دۆزرایەوە

964+
ژووری هەواڵ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگری شارستانی سۆران بە 964ی وت، ته‌رمی هەڵوێست شاکر کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ئاوی گەلی عەلی بەگ خنکابوو، ئەمڕۆ دۆزرایەوە.

برا خنکاوەکان ناویان مەبەست و هەڵوێست شاکر بوو، مەبەست هەر رۆژی پێنجشەممە دۆزرایەوە.

زانا بەکر لە تیمی مەلەوانی تەقتەق کە چووبوونە شوێنەکە بۆ سۆراغی هەڵوێست بۆ 964ی باسکرد، بە دیاریکراوی نزیک بە کاتژمێر 9:30 تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

“تەرمەکە تاوەکو 700 بۆ 800 مەتر لە شوێنی ونبوونی دوورکەوتبووەوە، لەناو گۆمێکدا دۆزیمانەوە”، زانا وای وت.

964 دەزانێت لە نیوەڕۆی دوێنێ هەینییەوە چوار تیمی مەلەوانی بەشوێن تەرمی هەڵوێستدا دەگەڕان.

بە وتەی کەسوکاریان، ئەو دوو گەنجە لە هەولێرەوە بە مەبەستی گەشتیاری روویان لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ کردبوو.