دوو برا لە گەلی عەلی بەگ خنکان
964+
ئاسۆ فەیسەڵ
کەمێک پێش ئێستا دوو برا لە رووباری گەلی عەلی بەگ دەخنکێن.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، چوار گەنجی دانیشتووی هەولێر کە بۆ مەبەستی گەشتیاری سەردانی ناوچە گەشتیارەکانی ناوچەکەیان کردووە، لە سنووری گوندی کانی ماران، بەهۆی نەشارەزاییانەوە لە رووباری گەلی عەلی بەگ دەخنكین.
بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، رووداوەکە بەمجۆرە بووە کە یەکێک لە براکان بۆ مەلەوانی دەچێتە ناو رووبارەکە بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکە بۆ مەلەوانی باش نەبووە، نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات و مەترسی خنکانی لەسەر بووە و داوای یارمەتی کردووە، لەم کاتەشدا براکەی تری لە تاوی گیانی براکەیدا خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوەکە، ئیتر هەردووکیان لە ئاوەکەدا دەخنکێن.
دەشڵێت: تەرمی یەکێکیان دەردەهێندرێت و رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و لە ئێستاشدا تیمەکانمان بەدوای تەرمی ئەوەی تریان دەگەڕێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق