چوارقوڕنە لە زیادەڕۆیی شەقامەکان رزگار دەکرێت

+964

ژێوار خدر – راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چوارقوڕنە بە هاوکاری شارەوانی و ئاسایشی راپەڕین، هەڵمەتی فراوانکردن و لابردنی زیادەڕۆیی شەقامەکانی چوارقوڕنەیان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی ئیسماعیل، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، لە قۆناغی یەکەمدا تەنها زیادەڕۆییەکانی سەر شەقامەکانمان لابردووە بەمەبەستی فراوان کردنیان.

وتیشی، بەهۆی بوونی پێشانگایەکی زۆری ئۆتۆمۆبێل لەو ناوچەیە قەرەباڵغی و ئاستەنگێکی هاتوچۆی زۆر بۆ هاوڵاتیان دروستببوو، ئەوانە هەمووی لابراون.

لە قۆناغەکانی داهاتوودا بڕیارە جوانکاریش بۆ شەقامەکان بکرێت و چاڵوچۆڵ و کەموکوڕییەکان چاکبکرێن و بلواری شەقامەکانیش پاکبکرێنەوە و سەوز بکرێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر