ژمارەیەک قوتابی کریستیان و تورکمان لە هەولێر خەڵات کران. وێنە: 964
لە هەولێر 120 قوتابی کریستیان و تورکمان خەڵاتکران
شیراز عەبدوڵا
وەک هەوڵێک بۆ رێزلێنان لە قوتابیانی کریستیان و تورکمان، 120 قوتابیان خەڵات کران.
ئەو قوتابیانەی خەڵات دەکرێن، یەکەمەکانی خوێندنی تورکمانی و کریستیانن لە پۆڵی یەکەمی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.6.2023، لە هەولێر ئەو 120 قوتابییە خەڵات کران، ئەمەش یەکەمجارە وەها مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ قوتابیانی خوێندنی تورکمانی و کریستیانی ساز بکرێت.
لە هەولێر، 14 قوتابخانەی خویندنی تورکمانی و دوو قوتابخانەی خوێندنی کریستیانی هەیە، بە هەموویانەوە زیاتر لە سێ هەزار قوتابی تێیدا دەخوێنن.
ئەحمەد سەید یەعقوب، بەڕێوەبەری خوێندنی تورکمانی بە 964ـی وت ” سەرجەم خوێندکارەکان لە قوتابییە کریستیانی و تورکمانەکانی هەولێرن، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان بڕیارمانداوە جلوبەرگ وەک دیاری پێیان دەبخشرێت”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق