پەروەردەی سلێمانی؛ بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ تاقیکردنەوەکان دواناخات

+964

رێژوان قادر – سلێمانی

وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی پێشخستووە، پەروەردەی سلێمانیش دەڵێ؛ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ تاقیکردنەوەکان دواناخرێن.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە +964 راگەیاند؛ بۆ ئەمساڵ، بڕیاردراوە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی ئەمساڵ لە ١٤ـی ئەم مانگە دەستپێ بکات و لە ٢٤ـی مانگیش کۆتایی دێت.

زیاتر وتی “بە هۆی بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ ناتوانن تاقیکردنەوەکان دوابخەین، بۆیە داوایان لێدەکەین بۆ تاگیکردنەوەکان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”.

بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ تاقیکردنەوەکان لەوادەی خۆیان پێشخراون، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی هۆکارەکەنی دەگەڕێنێتەوە بۆ زوو دەستپێکردنی دەوام، روونی دەکاتەوە کە ساڵانی رابردوو لە یەکی تشرینی یەکەم دەستڤە خوێندن دەکرا، بەڵام ئەمساڵ لە ١٣ـی ئەیلول دەستبە خوێندن کرا.