نەیمار و مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نه‌یمار ده‌چێته لای مێسی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاكانی سعوودیه ئاشكرایان كرد، نه‌یمار جۆنیۆری یاریزانی پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه نه‌یمار ده‌چێته لای مێسی و ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكییه‌وه ده‌كات.
نه‌یمار له لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، زۆر ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ رووده‌كه‌نه خولی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی مێسی رووی له‌و یانه‌یه كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نه‌یمار بێزارن و حه‌زده‌كه‌ن بڕوات، چونكه ئاستی دابه‌زیوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریش وه‌رده‌گرێت و زۆربه‌ی كاتیش پێكانی هه‌یه.
نه‌یمار له 2017 به به‌رزترین گرێبه‌ست و به 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان.