شووكردنه‌كەی ره‌تده‌كاته‌وه
بنار برادۆستی: سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دکتۆرە بنار برادۆستی، ئه‌و كچه‌ى چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه كه شووى به گه‌نجێكی ره‌شپێست كردبێت، ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ى بڵاویان كردووه‌ته‌وه ناحەز و نەفسنزمن”.
دکتۆرە بنار برادۆستی، لە بەریتانیاوه روونکردنەوەیەکى بڵاوكردووه‌ته‌وه و 964 یش ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ی له كه‌سێكی نزیكییه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه ئه‌و، پزیشک و قوتابی ماستەره لە وڵاتی بەریتانیا.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات “چەند رۆژێکە لە چەند پەیج و ئەکاونتی دروستکراو و ناڕاست هەواڵی دوور لە راستی دەربارەی من بڵاودەکەنەوە کە گوایە هەوسەرگیریم لەگەڵ کوڕێکی بە رەگەز ئەفریقی کردبێت”.
ده‌شڵێت “ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و بێ بنەمایە و لە لایەن کەسی ناحەز و حەسوود و نەفسنزم دروستکراوە، کە چاویان بە سەرکەوتنی من و دڵخۆشی من هەڵنایەت”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و یەکەم کەس نییه واى بەسەرهاتووە و دوایەمین کەسیش نابێت.
روونیده‌كاته‌وه، ئەم وێنانە لەگەڵ قوتابیانی کۆلێژەکانی بەریتانیا گیراون و لەسەر وێبسایتی فەرمی زانکۆ و پڕۆگرامی چێڤێنینگ پۆستکراون.
دکتۆرە بنار، وه‌ك له روونكرده‌وه‌كه‌شیدا نووسیویه‌تى، سکاڵا لەسەر هەموو ئەو پەیجانە و کەسانە تۆمار دەکات، كه ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووه‌تەوە.