کارمەندێکی کارەبای راپەڕین لەکاتی چاکسازیکردن لە تۆڕەکانی کارەبادا - فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین
بەهۆی سەرپێچیەوە
لە گەڕەکێکی رانیە کارەبای 20 ماڵ بڕدرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە گەڕەکێکی شاری رانیە 20 ماڵ بەبێ هاوبەشی یاسایی کارەبایان راکێشابوو، لەسەر ئەوە کارەباکەیان بڕدرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین لە فەیسبووک رایگەیاند، لە گەڕەکی تیتۆکەی رانیە 20 ماڵ سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبایان کردبوو، هەر ئەمڕۆ کارەباکانیان بڕدڕا.
“مامەڵەی یاسایی لەگەڵ خاوەن ماڵەکان کرا و ئاگادارکرانەوە تا هاوبەشی کارەبا نەکەن کارەبایان نادرێتەوە”، کارەبای راپەڕین وا دەڵێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین، زۆربەی ماڵەکان خانوی تازەبوون کە لەو گەڕەکەدا دروستکراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین 103 هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە.