کاروانی ئاوارەکانی کەمپی شاریا لە دهۆک لەکاتی گەڕانەوە. فۆتۆ: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
خانوەکانیشیان بۆ چاککراوە
89 خێزانی ئاوارەی شنگال پاش وەرگرتنی هەزار دۆلار گەڕانەوە
هاوبەش ئەبوبەکر
ئەمڕۆ 89 خێزانی ئاوارەی کەمپی شاریا لە دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان لە شنگال، هەریەکەو هەزار دۆلاریان وەرگرت.
پیر دهیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، هەر خێزانێکی ئاوارەی کەمپی شاریا کە خۆویستانە دەگەڕێتەوە، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران (IOM) خانووەکەیان بۆ چاکدەکرێتەوە و هەزار دۆلاریان پێدەدرێت.
ئەوانەشی کە بەبێ ئاگاداری ئەو رێکخراوە دەگەڕێنەوە، خانووەکانیان بۆ نۆژەنناکرێتەوە، تەنیا یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار وەردەگرن.
تا ئێستا 198 خێزانی ئاوارەی کەمپی شاریا لە رێگەی رێکخراوی IOM گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، 259 خێزانی دیکەش بەبێ ئاگاداری رێکخراوەکە یان لە رێگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕاونەتەوە.
IOM رێكخراوى نێودهوڵهتى كۆچی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكانه گرنگی به بارودوخى ئاوارهكان دهدات و له زۆربهى رووهكانهوه هاوكارییان دهكات.
نزیکەی 900 خێزانی ئاوارەی شنگال ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان تۆمارکردووە.