دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کراوە. وێنە: پۆلیسی سلێمانی
دوای ئەوەی 10 ملیۆن دیناری کچێکی برد دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکتیان دەستگرکردووە کە بە فێڵ بڕێک پارەی لە کچێک سەندووە و هەڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی بەکرەجۆ دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن باوکی کچێکەوە کە کەسێک بە فێڵ بڕی 10 ملیۆن دیناری لە کچەکەی وەرگرتووە و رۆشتووەتە شوێنێکی نادیار توانراوە تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
دەشڵێت، کەسەکە بۆ شاری کەرکوک هەڵاتووە دوای ئەوەی زانیارییان وەرگرتووە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی لە بەکرەجۆ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکراوە،
تۆمەتبار (ا، ع، ح) لە دایکبووی ساڵی 2001ـە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە فەرمانی دادوەر بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵتینەوەی لەگەڵ بەردەوامە