لە کۆیە ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ، کاتژمێر 6:55، لەقەزای کۆیە ئۆتۆمبێلک ئاگری گرت و سووتا.

گۆران ئەحمەد، بەرێوەبەڕی بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا قەمەرە مۆدێل 1994، ژمارەی بێ سەرەتا سووتا و هەرزوو لەلایەن تیمەکانیانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و تەنیا زیان بەرمەکینە و بۆنیتی پێشەوەی کەوتبوو، هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.

لە دوو مانگی رابردوودا سوتانی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی کوردستان و سنووری پارێزگای هەولێر زۆر زیادیکردووە، بە جۆرێک زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل لەد وومانگی رابردوو لەهەولێر سووتاون.