سەعید بارانی ١٠٠٠ پارچەی کولتووریی کۆکردووەتەوە
٣١ ساڵە کەرەستە کەلەپوورییەکان لە ماڵەکەیدا دەپارێزێت
سەعید بارانی هەزار پارچەی کولتووریی کۆکردووەتەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
سەعید بارانی، تەمەنی ٢٨ ساڵ دەبێت، کاتێک خولیای کۆکردنەوەی کەرەستە کولتووری و شوێنەوارییەکان دەبێتە خولیای و تا ئێستا زیاتر لە هەزار پارچەی کولتووری لە ماڵەکەی خۆیدا پاراستووە.
سەعید بە 964+ـی وت: “ترس لە فەوتان و لەبیرچوونی ژیانی کۆن وای لێ کردم لەوکاتەوە تا ئێشتا کولتووری میللەتەکەم کۆبکەمەوە و بیانپارێزم.”
سەعید بارانی، دانیشتووی قەزای بەردەڕەشە لە سنووری پارێزگای دهۆک، ماڵەکەی خۆی کردووە بە مۆزەخانەیەکی ئەو کەرەستانە، کە وەکو خۆی دەڵێت مێژووەکەیان لەنێوان ١٩٠ بۆ ٢٥٠ ساڵدایە، “کەرەستەکان دەری دەخەن ژیان لە کۆندا چەند سادە و ئاسان بووە.”
ئەو، ئێستا شارەزاییەکی باشی لە کەلوپەلی کۆن و شوێنەواردا پەیا کردووە، هەروەها بەرهەمەکانی لە زیاد لە پێشانگا و گەلەرییەکدا پیشان داوە، “مەبەستمە کولتووری کۆنی میللەتەکەم پیشان بدەم و شانازیی پێوە بکەین.”