دواى نه‌شته‌رگه‌رى له‌مه‌ترسی ده‌رچوو
گه‌نجێكی باڵه‌كایه‌تى به‌سه‌ر كۆسه‌ره‌دا كه‌وت
964+
ئاسۆ وەرتی ـــ چۆمان
گه‌نجێكی باڵه‌كایه‌تى به‌هۆى كه‌وتنى به‌سه‌ر كۆسه‌ره‌وه له كاتى كاركردن ده‌ست و ده‌موچاوى به سه‌ختى بریندار بوو.
ئەبوبەکر حاجی کە پیشەی کرێکارە لەکاتی بڕینی دیواری ماڵێک دەمی کۆسەرکە گیردەبێ، دەکەوێته سەر کۆسەرکە و دواى برینداربوونى ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه.
حه‌سه‌ن جوتیار ئامۆزای ئەبوبەکر بە 964ـی وت”ماوەیەکە ئەبوبەکر بەنیوەکار هاوڕێیەکی کۆسەرەیەکی دیواربڕی بۆکڕیوە تاکو بە شه‌ریکایەتی ئیشی پێ‌بکات، دوێنی کاتی بڕینی پەنجەرەیەک دەمی کۆسەرە گیردەبێت و به‌سه‌ختى بریندار ده‌بێت.
وتیشی ” سه‌رتا دۆخى ته‌ندروستى مه‌ترسیدار بوو چونكه سەری كه‌وتبووه سه‌ر كۆسه‌ره‌كه و بەینی چاو و برۆی بەقوڵی بریندار كردبوو، بەپەلە دەگەیه‌ندرێتە فریاکەوتنی سۆران، چارەسەری و نەشتەرگەری بۆدەکەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئێستا تەندروستی باشە و گەڕاوتەوە ماڵه‌وه.
ئەبوبکر حاجی خەڵکی گوندی وەڵزەی قەزای چۆمانە تەمەنی 37 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی چوارمنداڵە لەناحیەی قەسری نیشتەجێیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن