رێگای گەلی شێخزادە - وێنە: 964
درێژییەکەی زیاتر لە نۆ کیلۆمەترە
رێگای گەلی شێخزادە لە سۆران دروستدەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
رێگای گەلی شێخزادە لە سنووری ئیدارەی سۆران کە درێژییەکەی 9.5 کیۆمەترە دروستدەکرێت و تێچووەکەشی یەک ملیار و 239 ملیۆن دینارە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە 11.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، دروستکردنی ئەو رێگایە لە چوارچێوەی دروستکردنی چوار پڕۆژەی رێگاوبانە لە قەزای سیدەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە درێژی 32.7 کیلۆمەتر و بە گوژمەی پێنج ملیار و 42 ملیۆن دینار.
ئاماژە بەوەشدراوە، دروستکردنی ئەو رێگایانە بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و ئاسانکاری و بەستنەوەی ناوچەکانە بەیەکەوە.