دروێنەی گەنم لە گەرمیان - وێنە: 964
سلێمانی زۆرترین گەنمی رادەستکردووە
زیاتر لە 131 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرگیراوە
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بڕی گەنمی وەرگیراوی لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە 131 هەزار تۆن وەرگیراوە.
جووتیارانی پارێزگای سلێمانی زۆرترین گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە و لەوێ بڕەکەی گەیشتووەتە 58,526,580 تۆن.
لە رووی زۆریی گەنمی رادەستکراو، پارێزگای دهۆک بە پلەی دووەم دێت و بڕی 48,728,32 تۆن گەنمی رادەستکردووە.
لە پارێزگای هەولێریش کەمترین گەنم رادەستکراوە و بڕەکەی گەیشتووەتە 23،650،550 تۆن گەنم.
بڕی 40 ملیار دینار بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێم تەرخانکراوە و حکومەت هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت.
سەرەتای ئەم مانگە، حکومەتی عێراق پشکی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێم زیادکرد و لە 375 هەزار تۆنەوە کردی بە 500 هەزار تۆن.