شەقامی شۆڕش - وێنە: 964
هێڵکارییەکانی نوێ دەکرێنەوە
حەوت کاتژمێر شەقامی شۆڕش بۆ 120 مەتری دادەخرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە کاتژمێرر 12ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە شەقامی شۆڕش بۆ 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت.
هۆکارەکەی ئەنجامدانی هێڵکارییە بۆی.
ئەوەی بڕیارە ئەمشەو بکرێت قۆناغی یەکەمی هێڵکاریکردنی ئەو شەقامەیە و هاتوچۆی هەولێریش نازانێت بە چەند قۆناغی تر تەواو دەکرێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، “بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و نازاندرێت کەی تەواو دەبێت”.
ناوبراو هیوای خواست شۆفێران هاوکاریان بن و لە سەرشەقام و لای راستی شەقامەکان ئۆتۆمبێل رانەگرن، چونکە کێشە بۆ هێڵکاریکردنەکەیان دروستدەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا هاتوچۆی هەولێر هێڵکاری شەقامی 60 مەتری نوێکردەوە.