رامۆس و مۆدریچ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رامۆس دڵی بۆ سعوودیه لێده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سێرجیۆ رامۆس ئاماژه‌یه‌كی داوه ئه‌ویش رووده‌كاته خولی سعوودیه و له‌گه‌ڵ لوكا مۆدریچ به‌یه‌كه‌وه یانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن.
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی له ئینستاگرام پۆستێكی كردووه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌گه‌ڵ لوكا مۆدریچی یاریزانی ریال مه‌درید به‌یه‌كه‌وه روو ده‌كه‌نه یانه‌ی ئه‌هلیی جه‌ده‌ی سعوودی.
رامۆس گرێبه‌ستی له كۆتایی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرماندا كۆتایی دێت و ده‌مێكیشه رایگه‌یاندووه، یانه‌كه جێده‌هێلێت.
هه‌روه‌ها لوكا مۆدریچ به هه‌مان شێوه كۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت، هێشتا یانه‌ی شاهانه‌ش هیچ هه‌وڵێكی نییه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه، هه‌رچه‌نده پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه گرێبه‌ستی مۆدریچ ساڵێكی دیكه‌ش نوێده‌كرێته‌وه.