وێنەی تۆمەتبارەکە. فۆتۆ: پۆلیسی سۆران
رفێنەرەکە دەستگیرکرا
لە ناسریە رفێندرا و لە سۆران دۆزرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
کەسێک لە شاری ناسریەوە مێردمنداڵێکی رفاندووە و هێناویەتی بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئیدارەی سۆران ئاشکرا بووە و پۆلیس دەستگیریکردووە و رفێنراوەکەشی رادەستی کەسوکاری کردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوێنێ یاداشتی دەستگیرکردنی کەسێکیان بە تۆمەتی رفاندن بەدەست گەیشتووە کە خەڵکی شاری بەغدایە و بڕیاری دەستگیرکردنی لە دادگای لێکۆڵینەوەی رفاعی/ناسریە هەیە.
تۆمەتبارەکە دوای دەرچوونی لە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی هاتووەتە ئیدارەی سۆران.
پۆلیس لە رێگای کامێرای چاودێری شوێنی تۆمەتبارەکە کەوتوون و لە قەزای چۆمان دەستگیریانکردووە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، رفێنراوەکە لە ماوەیەکی کەمدا رادەستی کەسوکاری کرایەوە و تۆمەتباری راگیراو لە رێگای بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ/ناوەند لە هەرێمی کوردستان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی رفاعی/ناسریە دەکرێت.