دیمه‌نێكی ئه‌و ژووره‌ى شوێنه‌واره‌كانى سۆرانى لێ دانراوه ..... وێنه: شوێنه‌وارى سۆران
هێشتا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌كه‌ى سۆران ته‌واونه‌كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه شوێنه‌وارى سۆران كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناى حامیه‌ى رواندز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته مۆزه‌خانه و هه‌مانكات ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كانیشی لێ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام تا ئێستا كاره‌كانى ته‌واو نه‌كراوه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە هەزار و 100 شوێنی شوێنەواری و هەزار و 500 پارچەی شوێنەواری هەن، کە لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران هەڵگیروان.
نه‌بوونى مۆزه‌خانه‌یه‌ك له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، وایكردووه به‌شێكى زۆرى پارچه شوێنه‌واره‌كان له ژوورێكی بچووكى سێ به چوارى ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان دانراون، هه‌ر به‌هۆى نه‌بوونى جێگاش به‌شێكی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌یان ناردووه‌ته شوێنه‌وارى هه‌ولێر.
قۆناغی یه‌كه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى حامیه‌ى رواندز بڕی 66 ملیۆن دینارى له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بۆ تەرخانكرابوو، به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا.
عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری سۆران، به 964ـى وت، نۆژەنكردنەوەی بیناكە و كاركردن تیایدا بەردەوامه، بەڵام ده‌ڵێت “پێویستیمان بە بودجەی زیاترە و داواشمان كردووە”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى حامیه‌ى رواندز بە چەند قۆناغێك جێبەجێ ده‌كرێت.
وتیشی “ده‌مانه‌وێت تەواوى پارچە شوێنەواره‌كانمان له‌و مۆزه‌خانه‌یه بپارێزین”.