ئارش عوسمان گۆرانییەکەی لە دەروون سەندەوە و دای بە ڤالان
964+
لەوە دەچێت ئارش عوسمان و دەروون ناخۆشی کەوتبێتە نێوانیان، بەڵگەکەش ئەوەیە لە پڕ لەسەر گۆرانییەک، دەروون لەئینستاگرام ئارشی ئانفۆڵۆ کرد.
ئارش عوسمانی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری هەڵکەوتوو پێش چەند هەفتەیەک ڤیدیۆیەکی لەگەڵ دەروون بڵاوکردەوە، دەروون کچە گۆرانیبێژێکی تازە دەرکەوتووە، قەول بوو ئارش گۆرانییەکی بۆ بکات، گۆرانییەکە دروستکراو دەنگی دەروونیشی خرایە سەر، بەڵام لەپڕ گۆرانییەکە بەدەنگی ڤالان کەمال، کوڕە گۆرانیبێژی لاو بڵاوبووەوە.
ترێندی 964 ئاشکرای کرد گۆرانیەکە لە سەرەتاوە دراوە بە ڤالان کەمال بەڵام نەچووە بەلایەوە و دواتریش ئارش عوسمان و دەروون رێنەکەوتوون.