عەدنان کەریم جارێ بەرهەمی نوێی نییە
964+
هەوادارانی عەدنان کەریم هیوایان لەسەر وێنەیەک هەڵچنی کە هونەرمەندە دڵخوازەکەیان لەگەڵ چەند میوزیکژەنێک دەرکەوت، بەڵام دواتر زانرا وێنەکە هیچ پەیوەندیی بە بەرهەمی نوێی عەدنان کەریمەوە نییە.
ترێندی 964 سۆراغی ئەم بابەتەی کرد، هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە بەداخەوە عەدنان کەریم جارێ بەرهەمی نوێی نییە، ئەوەشی لەو وێنەیەدا بینراوە پرۆڤەو ئەزموونی ئاسایی خۆیانە و تەنیا بەرهەمی ناو کۆنسێرتەکانی تۆمار دەکرێنەوە.